نەدۆست ئەناسێ نەدوژمن
تا مەنەن دوور و گەرمەن
بەشی زۆری پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان مرۆڤەکان لەسەر بنەمای دۆست یان دوژمنە، بەڵام مەتەڵەکە مەبەستی لەوەیە کە ئاگر دۆست و دوژمن نازانێت چییە، لە هەر جێگەیەک ئاگر کەوتەوە، کورد واتەنی تەڕ و وشک بە یەکەوە دەسووتێنێت. وەڵام (ئاگر) .[1]