ناوی سپییە، پێستی سەوزە.
مەبەست لە میوەی خەیارە، مەتەڵساز سەرەتا وەسفی بەشی ناوەوەی میوەی خەیار دەکات، پاشان دیوی دەرەوەی، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی بیرکردنەوەی گوێگر بەلارێدا بەرێت، ناوی سپییە، مەبەست لە پێکهاتەی خەیارە، پێستی سەوزە، مەبەست لە توێکڵی خەیارە. وەڵام (خەیار) . [1]