سەرم سوڕماوە ئەمن لە چوار شت
باپێتی بڵێم نەڵیی کە نەت وت
یەکیان سەرتاپێ سوورە و زەمانە
دووم بەپێ دەڕوا بزانە
سێیەم لەحزەیەک دنیا تێکدەدا
چوارەم ببزوێ عالەم تێکدەدا
مەتەڵەکە گفتوگۆیە لەنێوان گوێگر و مەتەڵساز، مەبەستی لە چەند شتێکی خراپە گەر هەبێت مرۆڤایەتی تووشی کوێرەوەری دەکەن، یەکەم مەبەست لە هەورە برووسکەیە، دووەم و سێیەم مەبەست لە لافاوە، چوارەم مەبەست لە بوومەلەرزەیە. وەڵام (هەورەبرووسکە، لافاو و بوومەلەرزە) . [1]