ژێرەکەی پەڕۆ سەرەکەی چەرمۆ
بیکە بەخۆتا و خۆشحاڵ بڕۆ
مەبەست لە کڵاشی کوردییە، (کڵاش: پێڵاوێکی کەلەپووری کوردییە، ژێرەکەی پەڕۆیە و سەرەکەی دەزوویەکی چنراوێکی سفتی سپییە) چەرمۆ: واتە: سپی، ژێرەکەی پەڕۆ سەرەکەی چەرمۆ، مەبەست لە کڵاشە، هەر کەس لەپێی بکات، لەبەر نەرم و شلییەکەی بەئاسانی بەڕێگەدا دەڕوات. وەڵام (کڵاش) . [1]