شتی عەجیبم دی لە دەشتودەر
ئەیناڵاند بەتن، ئەخولا لەسەرسەر
عەجیب: سەرسووڕهێنەر. بەتن: بەتین. شتی عەجیبم دی لە دەشتودەر، مەبەست لە بەرداشی ئاشە، (ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت) بەرداشی ئاش دوو بەردی تەختی گەورەی بازنەییە، دانەوێڵە دەهاڕێت، واتە: کەسێک لە دەشتودەر ئاشی بینیوە، کە بەرداشەکانی سووڕاونەتەوە. وەڵام (بەرداشی ئاش) . [1]