زیندووی بێ گوڵ
باخی بێ دڵ
لە کاری باخداری وڵاتی کوردەواردا بەشی زۆری دارەبەرییەکان گوڵ دەکەن، پاشان گوڵەکان دەبنە بەر، بەڵام داری هەنجیر ڕاستەوخۆ بەردەگرێت، زیندووی بێ گوڵ، مەبەست لە داری هەنجیرە کە گوڵ ناکات، باخی بێ دڵ، مەبەست لە بەری داری هەنجیرە. وەڵام (هەنجیر) . [1]