یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی پلە یەک بەردەوامی هەیە و بڕیارە لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی
02-09-202302-09-2023 جەولەی دووەم لە قۆناغی دووەم بەڕێوە بچێت و تێیدا و لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە شاری بەغدا و لەسەر یاریگەی ئەلولا و لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە دەبنە میوانی لاوانی یانەی مرور.
لاوانی پێشمەرگە لە ئێستادا
2023 پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەی گرتووە و بە جیاوازی 7 خاڵ لە پێش لاوانی یانەی دیالەیە، کە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت، ئەمە و تیمەکەی یانەی پێشمەرگە گەیشتنی بە قۆناغی کۆتایی خولەکە یەکلاکردۆتەوە و دەیەوێت لەم وەرزە یەکێک بێت لە تیپە سەرکەوتووەکان و گەیشتنی بە ڕیزی یانە نایابەکانی ئێراق.
[1]