گەلێک نەدەبەر داسێ، تێڕادەمێن عاسێ.
داس: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ درووێنەی دەغڵ بەکاردێت، لەکاتی درووێنەوەدا زۆر (سواڵەی درەو) نەدرێتەبەر داس، دوایی جووتیار تێدا گیردەبێت و بۆی نادوورێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کارێک مەکە بۆت ئەنجامنەدرێت. دوایی بەدیارییەوە جۆشدادەمێنی و هیچت پێناکرێت.[1]