پیرەپیاوێکە لە تەلان
تیر ئەخا بەبێ زووان
مەبەست لە سیچڕە، (سیچڕ: گیانلەبەرێکی کێوییە، جەستەی بە سیخ داپۆشراوە، بۆ بەرگریکردن لەخۆی بەکاری دێنێت) ، تەلان: جێگەی لێژ، پیرەپیاوێک لە تەلان، مەبەست لە سیچڕە، تیر ئەخا بەبێ زووان، واتە: سیخەکانی پشتی بەڕووی دوژمنەکانیدا بەکاردێنێت. وەڵام (سیچڕ) . [1]