ناو: تۆفیق
نازناو: تۆفیق ئەفەندی
ناوی باوک: عەلی
ناوی دایک: سەلمە
ساڵی لەدایکبوون: 1886
ڕۆژی کۆچی دوایی:
01-07-194701-07-1947
شوێنی لەدایکبوون:
قەرەداغقەرەداغ
شوێنی کۆچی دوایی:
کەرکووککەرکووک
ژیاننامە
یەکەم بەڕێوەبەر و مامۆستای قوتابخانەی کەلاری سەرەتایی (1931-1932)
ناوی تەواوی تۆفیق عەلی عەبدولڕەحمان قەرەداغییە، ساڵی ( 1886) لە ناوەندی شارۆچکەی قەرەداغ هاتووەتە دونیاوە و دایکی ناوی (سەلمە) بووە، لە ساڵی (1900)دا بە خێزانی هاتوونەتە گوندی ( بەلەگە)ی ناوچەی
گەرمیانگەرمیان و پاشان لە شاری
کفریکفری و لە گەڕەکی ( ئیسماعیل بەگی بابان) نیشتەجێ بوون، و دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی خوێندن، خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی و لە ساڵی (1911) لە شاری بەغدا تەواوکردووە و لە ساڵی (1914) لە ناحییەی (هب هب)ی سەربە شارۆچکەی (دێڵتاوە) واتە خالسی ئێستا دامەزاوە، و ماوەیەکیش لە سوپای عوسمانیدا ئەفسەر بووە، لە ناوچەی (حەلەب)، دوای کۆتایی هێنانی جەنگی یەکەمی جیهانی، گەڕاوەتەوە ئێراق و ماوەیەک لە کفری و خورماتوو مامۆستا بووە، لە ساڵی خوێندنی 1931-1932 لە ڕێگەی مەعاریفی کەرکووکەوە هاتووەتە
کەلارکەلار و وەک یەکەمین مامۆستا و بەڕێوەبەر تیایدا ماوەتەوە تا کاتی خانەنشین بوونی لە ساڵی (1941)دا، خێزانەکەی ناوی شەفیقە ساقی ئەفەندی ئاکرەیی (1907-1984) بووە و کوڕێکی هەبوو بەناوی (ڕەفیق حیلمی) کە لە
16-12-201816-12-2018 کۆچی دوایی کرد جگە لە کچەکانی وەفیقە و تۆفیقەیان کە تاوەکوو ئێستا لە ژیاندان و لەدایک بووی (1924)، بەڵام خۆی واتە تۆفیق ئەفەندی لە 01-07-1947 لە شاری کەرکووک کۆچی دوایی کردووە. شایەنی باسە لەم ساڵانەی دوایدا لەسەر پێشنیاری د.
ئەحمەد باوەڕئەحمەد باوەڕ و لە شاری کەلار قوتابخانەیەکی کرا بەناوەوە.
[1]