بەداخەوه پەیجێکی ڕوڕەش و درۆزنی تر بەناوی (Kurd post )یش چووەتە سەر ئەو دەیان و سەدان پەیجە بێ دایک و باوکانەی کە لە لەلایەن لایەنی وکەسانی دیاری کراو بە ئاڕاستەی تێکدانی کۆمەڵگەو زیاد کردنی لایک وکۆمێنت ڕۆژانە درۆی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ کەسایەتی و تێکۆشەرەکان گەلەکەمان دەنووسن بە مەبەستی ناوزڕاندن و ناشیرن کردنمان ، هەر لەو سۆنگەوە پەیجی ناوبراو درۆیەکی گەورە شاخداری بە ناوی ئێمەوە بڵاو کردۆتەوە گوایە جەنابی #مام جەلال# ڕوحی شاد بێت لەبارەی داهاتووی (یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ) وە ڕێنمای ئێمەی کردبێ ، لیرەوە بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە جگە لە درۆیەکی تری شاخداروەک هەموو هەواڵە درۆینەکانی تریان بێ بنەما و دورە لە ڕاستییەوە بەتوندی ڕەتی دەکەینەوە تەنانەت ئەو پەیجە درۆزنە یەکەم جارە لە سۆشیال میدیا بیبینم هیچ لێدوانێکم بۆ نەداوە ، و بەدواداچونمان بۆ بەڕێوەبەرو خاوەنەکەی کردە و تا ڕادەیەک بۆمان ناسراون و ئاڕاستە کراون بۆ ناشیرین کردنی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ) و تێکۆشەرەکانی دوای دڵنیایتتەوامان ڕووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر زات نەکەن مێژووی ئێمە مانان و ڕابردووی پڕسەروەری مام جەلالی هەمیشە زیندوو و یەکیەتی بشێوێنن .[1]
لەگەڵ ڕێزمدا....
#جەمیل هەورامی#
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانه کوردستان
2023/9/21
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!