ناونیشانی بابەت: درووستکردنی مرۆڤی بیرکەرەوە و ڕەخنەگر
ئامادەکردن: #لەیلا بەرزنجی#
بۆ درووست کردنی مرۆڤێک کە وا توانای ڕووبەڕو بوونەوە و پێشهاتەکانی هەبێت پێویستە هەر لە سەرەتای درووست بوونییەوە ڕابهێنرێ لەسەر ئەو کارانەی کەڕاست و درووستەو باوەڕی پێی هەیە نەک بەزۆر و ملکەچبکرێ بۆ کارێک کە ناتوانێت گفتوگۆیلەسەر بکات یاخود باش و خراپی کارەکە باس بکات بەپێویستی دەزانم لێرەدا با لە قۆناغەکانی قوتابی بکەین لەباخچەوە تا زانکۆ سەرەتا باس لە قوناغی باخچەی ساوایاندەکەین تاڕادەیەک قوتابییانی باخچە ڕادەهێنرێن لەسەر بهاو ئاکارەسەرەتاییەکان وەک ڕێزگرتن و خۆشەویستی و هاوکاری و کۆمەڵێک سیفاتی جوان وبەرز هەتا لە کارو کردەوەکانی ڕۆژانەی ڕەنگ بداتەوە لە دوای تەواو بوونی باخچە قوناغێکی تر دەست پێدەکات کە زۆر جیاوازە بەبەراورد بەوانەی بەڕێیی کردووە قوناغی بنەڕەتییە بەتایبەتیی بازنەی یەکەم کە پۆلەکانی (1٫2٫3) دەگرێتەوە کە کۆمەڵێک وردەکاری دێنێتەبەردەمی قوتابی کەدەبێت پێوەی پابەندبێت و ڕێزی دەوروبەرەکەی بگرێ هەرچەندە لەم قوناغەدا منداڵ تووشی کێشە و ئاژاوەدەبێت لەگەڵ ماڵەوەیان چونکە وەک پێویست ئەرکەکانی لەماڵەوە چێبەجێ ناکات و فەرامۆشی دەکات خۆی دەدزێتەوە لەبەر پرسیاری لێرەدا دایک و باوک ڕەخنە ئاڕاستەی منداڵەکانیان دەکەن هەتا بزان ئەوەی لەسەر شانیانە دەبێت بەجوانی جێ بەجێ بکەن بازنەی دووەم و سێیەمی بنەەتی زۆر جیاوازە ئەمجارەیان قوتابی ڕەخنەدەگرێ لە دەوروووبەر لە قوتابخانە لە مامۆستا هەرچەندە هەندێک لەمامۆستاکان لە بەرانبەر ڕەخنەگرتنی قوتابی کاردانەوەیان دەبێت ڕووبەڕوویان دەبنەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە قوتابی نەتوانێت بیرو بۆچونەکانی بڵێت ؟ ئایە هەتا چەندە قوتابی توانای ڕەخنەگرتنی هەیە لەوانەکەی یاخود لەئەدای مامۆستا کەی لەقوتابخانکەیدا بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا زۆرێک لەقوتابی بۆ کەمکردنەوەی کەسایەتی مامۆستا ڕەخنەدەگرن تەنها بۆ دروسکردن و تێکدانی کەشی وانەوتنەوەکە ئەمەش وادەکات کە قوتابی زیاتر سەرکێشی بکات و خۆی بدزێتەوە لە وانە و بەشداری نەکردنی ، ڕەنگە هەندێک کات قوتابی بۆ تێکدانی ژینگەی پۆل بەدوای پرسیارو بێزارکەر بگەڕێ کە والەمامۆستابکات بێزارو دورەپەرێزبێت لەو قوتابیە وە هەرئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی مامۆستا لەوقوتابیە خۆی دوربگرێ و بەشدارینەکردنوو ئامادەنەبوونی بۆی گرنگ نەبێت هەرچەندە من لەگەڵ ئەمادانیم کەمامۆستا دەستەوەستانبێت لەگەڵ قوتابیەک کە بیەوێ کەشی پۆل تێکبدات و یاخود پرسیاری بێوەڵامی لێبکات دەبێت مامۆستا هونەری ڕاکێشانی قوتابی بزانێت چۆن وابەستەی وانەکەی دەکات یاخود چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات چونکە هەر قوتابیەو پێویستی بەشێوازێکی تایبەتە هەرکاتێک قوتابی مامۆستای خۆشبوێت کارێک ناکات کەمامۆستا لێی دڵگرانبێت و لەنەبوونی هەست بەئارامیبکات
نووسەر دەڵێت:یەکێک لەئەرکە هەرە گرنگەکانی سیستەمی پەروەردەی مۆدێرن ئەوەیە مرۆڤێک درووست بکات توانای بیرکردنەوەی هەبێت ، توانایڕەخنەگرتن و هەڵسەنگاندنی هەبێت بۆ تەواوی ئەودیاردەو دەرکەوتانەی کە لەژیانی گشتی و تایبەتیدا دێنە ئاراوە ، نەک مرۆڤ ڕابهێنرێ لەسەرگوێڕایەڵی و پابەندبوون .کاتێک مرۆڤ توانای هەڵسەنگاندن و ڕەخنەگرتنی تیادا گەشەدەکات ئیدی دەرگای داهێنان و نوێکاری بەڕویدادەکرێتەوە.
بەڵێ ئەوەی ئێمە ئامانجمانە قوتابی ڕاهێننین لەسەر پرسیارکردن و ڕەخنەگرتنو بیرکردنەوە زانستی و بوونیادنەر بەشێوەیەک هیچ گرێیەک نەبێت لەدەرونی هەتا وەڵامی تەواوی دەست نەکەوتبێت ئەمەش بۆیە دەبێت هەتا بتوانین قوتابیەک درووست بکەین کە باوەڕوو متمانەی بەخۆی و کەسایەتی خۆی هەبێت و بتوانێ لەکۆڕو کۆبوونەوەکان قسەی دڵی خۆیبکات وەلێرەدا ئازایەتی و بوێریشی دەگوازێتەوە بۆ ماڵەوە بەمەش لەشوێنی تایبەتیش قسەی دەبێت بۆ کردن لەدەرەوەی قوتابخانە شتەکانی دەورو بەری بەراود دەکات بەدوای وەڵامەکاندا دەگەڕێت هەتا تەواو باوەڕی بە وەڵامەکەنەبێت کۆڵنادات ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی قوتابخانەکانمان ئاڕاستەیان بگۆڕێت نەوەیەک پێشکەش بەکۆمەڵگا بکات کە گرنگی بەبەهاو ڕەووشتەکانی بدات. لەقۆناغی ئامادەی بەشێکیزۆری خوێنکاران خۆیان لەپرسیارکردن بەدوور دەگرن لەبەر ئەوەی نەکا مامۆستا کاردانەوەیەکی پێچەواەی هەبێت و لەناو قوتابییان ببێتە هۆی کەمایەتی چونکە ئەگەر قوتابی یاخود خوێنکار ئامادەیییاخود زانکۆ و پەیمانگاکان پرسیاری کردو مامۆستا کارداجەوەیەکی هەبێت یاخود هاوڕێکانی بەشێوەیەک دەربڕین بکەن بۆی کە بشکێتەوە هەتا خوێندن تەواودەکات توانای پرسیارکرنی نابێت یاخود ڕەخنەیەکی گرت مامۆستا نیشانەیەکی لەسەر دابنێ ئیتر ئەو قوتابیە بۆهەتایە بێدەنگ دەبێت لەهەموو ئەوانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە هەر لەبەر ئەوە دەبێت قوتابی ڕابهێنین لەسەر پرسیار کردن و ڕەخنە گرتن ئەگەر هاتوو پێویستبوو هەتا وەڵامی درووستی خۆی دەست نەکەوێ کۆڵنەدات پێداگری بکات لەسەر وەڵامدانەوە وەهەروەها مامۆستاش هانبدەین کە لەگەڵ قوتابیەکانیان هاوڕێبن و وردەکاری تەواویان بۆ بکەن لەکاتی پێویستی .
تێبینی: بۆ ئەم بابەتەم سوودم بینیوە لەنووسەر ڕزگار شێخ حەسەن لەکتێبی چەند تیزێک دەربارەی کێشە پەروەردەوستراتیژی بوونیادنانەوەی لا 34.
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=