مار بە ماریی خۆی بە زمانی خۆش لە کون دێتەدەرێ.
مار: خشۆکێکی ژەهراوی ترسناکە، لە پەندەکەدا مەبەستی لە مرۆڤی خراپەکارە کە هەموو ڕەفتارێکی خراپی لێدەوەشێتەوە، هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەدا دەکرێت بە قسەی نەرم بێت، بۆ ئەوەی زیانیان لە بەرانبەردا نەکرێت. واتە: زۆر کار و کردەوە هەیە، بەقسەی خۆش ئەنجامی باشتر و قازانجی زیاتر دەهێنێت.[1]