ناوی هۆنراوە: هاواری نیشتیمان
نووسەر: #حەمە ئەحمەد جاف#
لە شارەوە...
بۆ شۆڕش و جاویدانی
لە شاخەوە...
بۆ مەتەرێزو قوربانی
نەهێنی شەو...
ڕێژنەی ڕژانی ئەستێرەو..
خەندەی مانگ و..
ئەشکی سپی چاوی کانی!
شەوان
ڕۆحی سپی شەهید
دەست ئەخاتە گەردنی زەردی تفەنگ و..
ئەشکەوت دەکا بە ڕایەخ و...
بەرد بە سەرین!
لەگەڵ لایلایەی شەوانی
ئەشکی تاڤگەو
جریوەی ئەستێرەی ئاسمانی،
ساماڵی شین!
دەکەوێتە گێژی خەوێکی قوڵەوە
خەونی سەربەخۆیی وڵات
بۆ مانەوە!
هەڵزنان بە دوندی خەبات
بۆ شۆڕش و هەڵسانەوە!
ئەمشەو ..
ڕۆحی سپی شەهید
بە سواری ئەسپە شێی گوللەو...
پشتی تریفەی مانگەشەو
دەگەڕێتەوە بەر قەڵا....
بۆ ماچی شیرینی چۆلی و
شێخەڵاو تەعجیل و گڵکەند
ئەمشەو ..
ڕۆحی سپی شەهید
دەگەڕێتەوە سێبەری، ..
سنەوبەرەکانی یارەو
ئەرخەوانەکانی سەیوان
(سلێمانی) پڕجوانیی و ئەڤین!
سەرچناری تینوو بۆ ئاو
دەگەڕێتەوە سێبەری
درەختەکانی شێخ ئەحمەدو
هەولێری ژین !
هەواری پڕ لە حەسرەتی
نیشتیمانی زام و برین
**
شەهید دەڵێ:
دەبمە دڵی سپی یاساو
کتێبی پیرۆز
دێم... تا ..
کچی شار لە شاخ و...
سرووشت لە بەهار مارەکەم!
دێم ...تا..
شەڕ بکەمە ئاشتی!
شار بۆ هەوێنی ئازادی و..
پاییز بۆ باوەشی گەڵاو..
بەهار بۆ ڕەشبەڵەکی شار
بگێڕمەوە!
دێم هەتا ...شاخ
بۆ سەنگەرو ....
تفەنگ بۆ تۆڵە و
سروودی نان بۆ هەژاران
بۆ پێشمەرگەش...
نوای بەفر وژوانی باران
بنێرمەوە!
**
ئەمشەو نیگای
هەژارانی نیشتیمانم
لە سەمای بسکۆڵەی سپی ،
سنگی بە فرا
خەون بە نانی گوڵە گەنم و...
ئازادی تۆوە دەبینێ!
شۆڕش ...سڵاو
سڵاوی سەنگەری خەبات
هەڵۆی بەرزە فڕی وڵات
گوڵدانێ ڕێز...
سڵاو ئەی سروودی شارو...
شاخ و پێشمەرگەو مەتەرێز
**
من پێشمەرگەم...
لە سۆنگەی ئازادی خاکدا
پێشکەشدەکەم خوێنی گەشم
گەلێ ماندووم
تەنها بۆ دیدەنی قەڵاو...
خامە چاونەترسەکانی نێو گیرفانی،
واڵای (شەعب) و (مەچکۆ) هاتووم
بۆ دیدەنی کەوەکانی قەرەچووغ و
باوەشی پیرەمەگروون و
جەرگی لەت لەتی حەمرین و...
گمەی کۆترە سپییەکانی،
بەر گزنگی هەتاو هاتووم!
هاتووم
کچی شار لە شاخ و...
سرووشت لە بەهار مارەکەم!
هاتووم
شەڕ بکەمە ئاشتی و...
ئاگر بهێمەوە گۆیژەو
قەڵای هەولێرو
ئامێزی باوە گوڕگوڕ
(ڕاپەڕین) یش دەمە ڕانیە و
نەورۆز بگێڕمەوە سروشت!
**
من بڕنەوەکەی شۆڕشم
هەڵدەسمەوە !
دێمەوە بۆ نیشتیمان و...
ڕێی ئازادی و...
سەربەخۆیی دەگرمەوە!
هەگبەی ساڵانی خەبات و..
بەرخودان دە کەمەوە شان!
بۆچەوساوەو سکی برسی
دەبم بە نان!
٭٭
من خەباتم
بۆ شەوەزەنگی وڵاتم
دەبمە چلچراو ڕووناکی
دەبمە سەنگەر
بۆ داکۆکی لەئازادی خەڵک و خاکم
دەبمە باران
دادەڕژێمە
خانووە قوڕەکانی هەژاران
دەبمە مێژوو
شانامەی خەمی شۆڕش و گوڵ و ئاگر
دەنووسمەوە!!
تا ڕۆمانی مرۆدۆستی،
نامەی عیشق و خۆشەویستی
لە یاداشتنامەی قەڵەم و...
لە لوولەی تفەنگەکەمەوە
بخوێنمەوە!!
**
من ڕۆحی یەک بەیەکتانم
مژدەتان دەمێ
دێمەوە
لەدڵتانا دەشنێمەوە
لەگەڵ نێرگزونەورۆزو
چەخماخەی هاواری (وە) دا
دەگەڕێمەوە نیشتیمان!
بۆ ڕۆشنایی دەبم بە مۆم
بە ڕووی دوژمن
دەتەقمەوە چەشنی ئەتۆم !!
٭٭
نیشتیمانێکی زامدارم
کڵپەی مەشخەڵی خەباتی
تێکۆشانی شاخ و شارم
دێم ....نەداران
دێنمەوە هەواری یاران
دێم و باران
دێنمەوە بەهاری جاران
دێم و یەکجار
نێرگز دەدەمەوە یەخەی،
کوڕو کیژانی شاخ و شار!
خاک دەخەمە مێزی ئاڵاو...
نیشتیمانیش دەدەم بە تۆ!
منیش هەڵدەزنم بۆ چیاو...
دەچمەوە ناو دڵی مێژوو
لەوێ دەبمەوە پێشمەرگە!!
**
هاواری نیشتیمان
.......................
شیعری
حەمە ئەحمەد جاف
.........................
لە شارەوە...
بۆ شۆڕش و جاویدانی
لە شاخەوە...
بۆ مەتەرێزو قوربانی
نەهێنی شەو...
ڕێژنەی ڕژانی ئەستێرەو..
خەندەی مانگ و..
ئەشکی سپی چاوی کانی!
شەوان
ڕۆحی سپی شەهید
دەست ئەخاتە گەردنی زەردی تفەنگ و..
ئەشکەوت دەکا بە ڕایەخ و...
بەرد بە سەرین!
لەگەڵ لایلایەی شەوانی
ئەشکی تاڤگەو
جریوەی ئەستێرەی ئاسمانی،
ساماڵی شین!
دەکەوێتە گێژی خەوێکی قوڵەوە
خەونی سەربەخۆیی وڵات
بۆ مانەوە!
هەڵزنان بە دوندی خەبات
بۆ شۆڕش و هەڵسانەوە!
ئەمشەو ..
ڕۆحی سپی شەهید
بە سواری ئەسپە شێی گوللەو...
پشتی تریفەی مانگەشەو
دەگەڕێتەوە بەر قەڵا....
بۆ ماچی شیرینی چۆلی و
شێخەڵاو تەعجیل و گڵکەند
ئەمشەو ..
ڕۆحی سپی شەهید
دەگەڕێتەوە سێبەری، ..
سنەوبەرەکانی یارەو
ئەرخەوانەکانی سەیوان
(سلێمانی) پڕجوانیی و ئەڤین!
سەرچناری تینوو بۆ ئاو
دەگەڕێتەوە سێبەری
درەختەکانی شێخ ئەحمەدو
هەولێری ژین !
هەواری پڕ لە حەسرەتی
نیشتیمانی زام و برین
**
شەهید دەڵێ:
دەبمە دڵی سپی یاساو
کتێبی پیرۆز
دێم... تا ..
کچی شار لە شاخ و...
سرووشت لە بەهار مارەکەم!
دێم ...تا..
شەڕ بکەمە ئاشتی!
شار بۆ هەوێنی ئازادی و..
پاییز بۆ باوەشی گەڵاو..
بەهار بۆ ڕەشبەڵەکی شار
بگێڕمەوە!
دێم هەتا ...شاخ
بۆ سەنگەرو ....
تفەنگ بۆ تۆڵە و
سروودی نان بۆ هەژاران
بۆ پێشمەرگەش...
نوای بەفر وژوانی باران
بنێرمەوە!
**
ئەمشەو نیگای
هەژارانی نیشتیمانم
لە سەمای بسکۆڵەی سپی ،
سنگی بە فرا
خەون بە نانی گوڵە گەنم و...
ئازادی تۆوە دەبینێ!
شۆڕش ...سڵاو
سڵاوی سەنگەری خەبات
هەڵۆی بەرزە فڕی وڵات
گوڵدانێ ڕێز...
سڵاو ئەی سروودی شارو...
شاخ و پێشمەرگەو مەتەرێز
**
من پێشمەرگەم...
لە سۆنگەی ئازادی خاکدا
پێشکەشدەکەم خوێنی گەشم
گەلێ ماندووم
تەنها بۆ دیدەنی قەڵاو...
خامە چاونەترسەکانی نێو گیرفانی،
واڵای (شەعب) و (مەچکۆ) هاتووم
بۆ دیدەنی کەوەکانی قەرەچووغ و
باوەشی پیرەمەگروون و
جەرگی لەت لەتی حەمرین و...
گمەی کۆترە سپییەکانی،
بەر گزنگی هەتاو هاتووم!
هاتووم
کچی شار لە شاخ و...
سرووشت لە بەهار مارەکەم!
هاتووم
شەڕ بکەمە ئاشتی و...
ئاگر بهێمەوە گۆیژەو
قەڵای هەولێرو
ئامێزی باوە گوڕگوڕ
(ڕاپەڕین) یش دەمە ڕانیە و
نەورۆز بگێڕمەوە سروشت!
**
من بڕنەوەکەی شۆڕشم
هەڵدەسمەوە !
دێمەوە بۆ نیشتیمان و...
ڕێی ئازادی و...
سەربەخۆیی دەگرمەوە!
هەگبەی ساڵانی خەبات و..
بەرخودان دە کەمەوە شان!
بۆچەوساوەو سکی برسی
دەبم بە نان!
٭٭
من خەباتم
بۆ شەوەزەنگی وڵاتم
دەبمە چلچراو ڕووناکی
دەبمە سەنگەر
بۆ داکۆکی لەئازادی خەڵک و خاکم
دەبمە باران
دادەڕژێمە
خانووە قوڕەکانی هەژاران
دەبمە مێژوو
شانامەی خەمی شۆڕش و گوڵ و ئاگر
دەنووسمەوە!!
تا ڕۆمانی مرۆدۆستی،
نامەی عیشق و خۆشەویستی
لە یاداشتنامەی قەڵەم و...
لە لوولەی تفەنگەکەمەوە
بخوێنمەوە!!
**
من ڕۆحی یەک بەیەکتانم
مژدەتان دەمێ
دێمەوە
لەدڵتانا دەشنێمەوە
لەگەڵ نێرگزونەورۆزو
چەخماخەی هاواری (وە) دا
دەگەڕێمەوە نیشتیمان!
بۆ ڕۆشنایی دەبم بە مۆم
بە ڕووی دوژمن
دەتەقمەوە چەشنی ئەتۆم !!
٭٭
نیشتیمانێکی زامدارم
کڵپەی مەشخەڵی خەباتی
تێکۆشانی شاخ و شارم
دێم ....نەداران
دێنمەوە هەواری یاران
دێم و باران
دێنمەوە بەهاری جاران
دێم و یەکجار
نێرگز دەدەمەوە یەخەی،
کوڕو کیژانی شاخ و شار!
خاک دەخەمە مێزی ئاڵاو...
نیشتیمانیش دەدەم بە تۆ!
منیش هەڵدەزنم بۆ چیاو...
دەچمەوە ناو دڵی مێژوو
لەوێ دەبمەوە پێشمەرگە!!
60-06-2018 - #هەولێر# [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=