کەناڵ 8، دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆ و هاوچەرخە، ساڵی
2023 لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە و ناوەندی سەرەکیی کەناڵەکە لە شاری
سلێمانیسلێمانییە کە بە پایتەختی ڕۆشنبیری ناسراوە. لە ڕێگەی دوو کەناڵی تەلەڤزیۆنی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی، دیجیتاڵ بە زمانەکانی (کوردیی ناوەند و کورمانجیی سەروو، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی و فارسی) ، ڕادیۆ و سەنتەری توێژینەوە وە لە بەرزترین ئاستی پیشەییبوون و پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکانەوە بەرهەمە ڕۆژنامەوانی و زانستییەکانی پێشکەش دەکات.
پێویست ناکات جیهانی بین، بەڵکوو جیهانییانە دەستمان پێکردووە.
کەناڵ8 بە بیرکردنەوەیەکی جیهانی و دوور لە هەموو سنووربەندییەکی سیاسی، ئایینی و جوگرافییەوە زۆرترین زانیاریی پشتڕاستکراو و دوور لەلایەنگریی پێشکەشی وەرگرانی دەکات. ڕاستگۆیی لە گەیاندن و بێلایەنیی لە گێڕانەوەدا بە ئەرکی خۆی دەزانێت و دەیەوێت بینەر، بیسەر و خوێنەرەکانی نوێترین هەواڵ و زۆرترین زانیارییان لە تەواوی جیهانەوە پێبگات.
گەشتی کەناڵ8 لە سێبەری چیاکانی سلێمانییەوە دەستپێدەکات و بەناو وڵاتی دوو ڕووباردا تێدەپەڕێت، ئێستا و ڕابردوو پێکەوە گرێدەدات و بەمێژوویەکی پڕ لە شکۆمەندییەوە سنوورەکانی جیهان دەبڕێت. دەنگ بە بێدەنگەکان دەبەخشێتەوە و چیرۆکی نەگێڕدراوەی ئەوانی تر بەگوێی جیهاندا دەدات. لە کەناڵ8 هەموو هەوڵەکان لەپێناو ژیانێکدایە کە دەکرێت باشتربێت و داهاتوویەک کە دەتوانرێت گەشتر بێت.
لە کەناڵ8 هەواڵ تەنیا ڕێگەیەک نییە بۆ زانین، بەڵکوو هێزێکە بۆ گۆڕانکاری.
ئێمە لەسەر ڕێڕەوی ڕاستگۆیی هەنگاو دەنێین و ئەوەش پابەندیی نەگۆڕمانە.
[1]
ماڵپەڕی کەناڵ 8
فەیسبووکی: کەناڵ 8
تێلەگرامی: کەناڵ 8
یوتیوبی کەناڵ 8