ناونیشانی بابەت: لە گەرمیان وەرزێکی نوێی کارکردن لە شوێنەواری پەیکوڵی دەست پێدەکاتەوە
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوێنیهەڵمەت بتوێنی
شوێنەوارى گەرمیان بە هاوکاریى زانکۆى ساپێنزای ئیتاڵی، وەرزێکى نوێی کارکردن لە شوێنەوارى
پەیکوڵی پەیکوڵی، کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانى زایین، دەست پێدەکەنەوە.
محەمەد عەلى، ئەندامى تیمى کارکردن لە شوێنەوارەکە و گوتەبێژى شوێنەوارى گەرمیان بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: لەگەڵ تیمێکی زانکۆی ساپێنزای ئیتاڵی و بە هاوبەشیی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان و
سلێمانیسلێمانی، کارکردنى وەرزێکی نوێ لە شوێنەوارى پەیکوڵى دەستى پێکردەوە، کە گەڕانە بەدوای ئەو بلۆکانەی کە لە کۆنەوە بەربوونەتەوە بۆ چەم و دامێنەکانی دەوروبەری شوێنەوارەکە.
وتیشى: لە ماوەى کارکردن لەو شوێنەوارەدا، کە حەوت وەرز کارى تێدا کراوە، 905 بەرد و پارچەى شوێنەوارى لێ دۆزراوەتەوە، کە نووسین لەسەر بەشێکیان هەیە.
باسى لەوەش کرد: لەو قۆناغەدا هەموو ئەو بەرد و پارچە شوێنەوارانەى، کە بە ناوچەکەدا پەرش و بڵاو بوونەتەوە، کۆ دەکرێنەوە و پاشان بڕیارى پێویست لەسەر پاراستنیان دەدرێت.
شوێنەوارى پەیکوڵى لە ناوچەى ئیدارەى گەرمیان، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى پاشاى ساسانى (نارسە) بۆ کۆتایى سەدەى سێیەمى زایینى.
[1]