ئەچێتەسەر خودایە
دێتە خوارەوە جودایە
مەبەستی مەتەڵەکە خاڵی سەر پیتی (ح) ە، گەر خاڵێک لەسەرەوە بێت، دەبێت بە پیتی (خ) ، گەر خاڵەکە لە خوارەوە بێت، دەبێت بە پیتی (ج) ، واتە: یاریکردنە بە پیتی ناو وشە، بەهۆیەوە واتا دەگۆڕێت، ئەچێتەسەر خودایە، مەبەست لە پیتی (خ) ی وشەی (خودا) یە، دێتە خوارەوە جودایە، مەبەست لە پیتی (ج) ی وشەی جودایە، واتە: هەردوو وشەی (جودا و خودا) تەنیا شوێنی خاڵی سەر پیتەکە جیاوازە. وەڵام (خاڵی سەر پیتی خ، ج) .
[1]