=KTML_Bold=لە کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی دەستم پێکرد=KTML_End=
پاشی ئەو هەموو بەزموڕەزمەی عاشقاتی بە منی کرد، هەرچی کچ بوو لە پێش چاوم کەت و ڕەش بوو! وەک و دوکانەکی قەفەنگی بینیە خوارێ و قەپاتی بکەی، دری منیش ئەوهە قەپات بوو! بەران لۆ من ئۆندە زەرەری نەبوو، چونکە مەیلم زیاتر کەتە سەر ئیشی فەننی و مۆزیقای.
هاوینی ساری 1975 بوو، سنفی چاری مەعهەدی بووم، مارمان تازە هاتبووە هەولێرێ، خەرکم زۆر ناناسی، لە جێیەکیەگەڕام ئیش و کاری مۆزیقای لێ بکەم، وابزانم ئەو وەختی ئێک دوو فڕقەی مۆزیقای لە #هەولێر#ێ هەبوون.
نایێتۆ بیرم، کوو، لە ڕێی کێ چوومە کۆمەری هونەر و وێژەی کوردی؟ بەران ئۆندەی لەبیرمە، کاک (خەلیل یابە)م* پێشتر دەناسی، کە ئەو وەختی ڕەئیسی ئەو کۆمەرەی بوو، لەوێ کۆمەرەک گەنج و خەرکم خڕ کردنۆ و هەموو ڕۆژێ تەمرینم لەگەرەکردن.
لەو کەسانەی لەگەرمان بوون، خوالێخۆشبوو موحسین عەباس، گۆرانیی دەگۆت (گیانە وا شەو درەنگە)، کاک دلێر سالح (گوڵنیشان) خوالێخۆشبوو جەلال سەعید، هێشتا نەببوە موتڕیب، لۆیێ زەڕبی لێدا، (عوسمان حوسێن)یش خزمەکی نێزیکی جەلالی بوو، گۆرانیی دەگۆت (قەولە یارێک بگرم)، خوالێخۆشبوو فازیل دێوانە سازی لێدا، بە خۆشم عوودم لێدا، لەگەر ئێک دوانی دیکەش.
هەرچەندە تووشی گلەیی و گازاندەی خەرکی بووم، عەلا ئەساس ئەمن لەگەردۆم و قەرەجان! ئیشەکەم! بەران ئەمن گێم نەدا قسەی خەرکی و ئیشم لەگەریان کرد و پاشی مانگەکی تەمرینکردنێ، چووینە قاعەی شەعب و هەر لەوێش تەسجیلمان کرد، بەران هەر چار پێنج گۆرانی بوون!
هەر هاوینی هەمان ساری و لە مەرکەز شەبابی هەولێرێ، کە ئەودەمی لە مەلعەبی هەولێرێ بوو، دەورەکی مۆزیقام لۆ گەنجان کردەوە و خەرکەکی زۆر بەشدارییان تیدا کرد، بەران لەوانەی دوایێ بوونە عازفی باش و مەشهوور بوون، کاک موحسین حەسەن و پایەدار بەرزنجی بوون! زۆر حەزمەکرد هاوین درێژتر با، هەتا پێمکرابا زیاتر ئیشی مۆزیقای بکەم! وەختی پاییز دەهات دەبایە بچووبامەوە بەغدایێ لۆ خیندنێ!
ئەوجا وەرە بەو فەقیری و دەستکورتیەی ئەمە تێدا بووین، خەمی پارەی سەفەر و ژیانی بەغدایێ بخۆ! چونکە، نە ڕێم دیار بوو، نە جێم دیاربوو، عوود و جانتایەکی قەدیمم لە خۆ هەردەدا و دەچوومە بەغدایێ! ئەوجا وەرە ئەتوو دە مانگان بەو حارەی بەیە سەر، نە ئیشت هەبی، نە قسمی داخلی و نە جێی نووستنت هەبی، نە پارەت هەبی! بە کوردی بە ڕەزالەت بژی!
مابەینی هەولێر و بەغدایێ پاسی هەژدە نەفەری هەبوون، پێیانەگۆتن نێڕن، باش بوو لە ناو نێڕنی تەعاروفم لەگەر چەند تەلەبەکی کورد کرد، کە ئەوانیش لۆ خیندنێ دەچوونەوە بەغدایێ! لەگەرەوان و چار پێنجەکیتکە چووینە ئوتێلەکی لە نزیک جامیعەی بەغدایێ و مەعهەدی من.
ساری 1976 وەزعی تەلەبەی کورد تۆزەک باشتر بوو، دوو کەس لەو کوردانەی کە لەو ئوتێلەی کە ناوی (بەسمە ئەلسەباح) بوو لەگەرمان بوون، وەزعی ماددییان باش بوو /بابیان مقاول و تاجیر بوون/ هەردووک سەیارەیان هەبوو، ناوە ناوە بە دوو سەیاران ئەچووینە پیاسەی.
لەوانەی لەگەرمان بوون، ڕەفیقی زۆر عەزیزم، عەدنان عەقڕاوی بوو کە ئیقاع و بینگۆزی لێدا، پێکڕان غورفەکمان لەگەر برادەرەکی دیکە بە ناوی زیا لە نهۆمی سەرێ هەبوو، کاک خسرۆ عزەدین قەرە، هەردوو برا سامان و نیزال، کاک سەباح فەیزی و خوالێخۆشبوو کاک فاڕووق کۆیی و زۆری دیکەش، کە زۆربەیان وەکی من دەربەدەر بوون و هەریەکەو کەتیتە وڵاتەکی!
لەگەر هەندەکان عیلاقەم هەر مایە و، هەندەکیش هەر نازانم لە کێنە! شعوورەکی خۆشە وەختی لەگەر برادەری قەدیم و ئەو وەختەی هەموو پێکڕان تەلەبە بووین، قسانە کەی و بەحسی ڕۆژانی گەنجیەکەین!
هەموو ئەو تەلەبانەی لەو ئوتێلەی دەژیان، دەیانزانی دەوامی من ئێواران بوو، بەعەکسی وان، لۆیێ پێم گۆتبوون؛ کە سبەینان لە خەوێ هەستان، ئەمن لە خەوێ واگا نەینن و هەرم نەستینن، بەران وەختی لە ئوتێلی دەچوونە دەرێ! عەدنان دەهاتە کنە من و دەیگۆت؛ ئەمە ئەوە ڕۆیشتین! بە کوردی ئیزعاجیان دەکردم!
*(خەلیل یابە): یەکەمین جار ساری 1973 تەعارفم لەگەر ممەسیلی مەشهوور کاک خەلیل یابە کرد، کە لەگەر فڕقەی مەسرەحی کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی هاتبوونە بەغدایێ لۆ تەسجیلکردنی تەمسیلیەی (گوێزان) کە من و ڕەنجبەری برام، لە بەغدایێ تەلەبە بووین، وەکوو کۆمبارس بەشدارین کرد و ئەمن دەوری شەقاوەم بەبەر کەت.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!