ئەسپە ڕەشێ لەخوار حەوشێ
شاخە شاخییە خۆی ئەفرۆشێ
مەبەستی مەتەڵەکە هەورەبرووسکەیە، ئەسپە ڕەش، مەبەست لە هەوری ڕەشی ئاسمانە کە زیاتر لە سەرەتای وەرزی بەهاردا دەردەکەوێت، شاخە شاخییە، واتە: هەوری ڕەش شاخەوشاخ دەڕوات، خۆی ئەفرۆشێ، واتە هەورەکان دەدەن بەیەکدا و هەورەبرووسکە درووست دەکەن، بەهۆیەوە باران دەبارێت. وەڵام (هەورەبرووسکە) .
[1]