ئەوە چییە؟ ڕەنگی نییە، فیلیش دەیخوات.
مەتەڵەکە بە پرسیار دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی سەرنجی گوێگر ڕاکێشێت، ڕەنگی نییە، مەبەست لە هەوایە، کە لە کۆمەڵێک گاز پێکهاتووە، (سرووشتی گاز وایە کە بێ ڕەنگە) ، فیلیش دەیخوات، واتە: هەموو گیانلەبەرێک لەسەر وشکانی بە هەوا دەژیی، فیل بە نموونە. وەڵام (هەوا) .
[1]