لە دەمی تاژی ڕزگاری بوو، کەوتە دەمی سەگ.
لە دەمی توولە ڕزگاری بوو کەوتە دەمی سەگ.
گوندنشینان بەشێکی ژیانیان لەسەر ڕاوی ئاژەڵی کێوییە، ڕاوچییەکان سەگ، تاژیی یان توولە بۆ ڕاودەبەن، چونکە سەگ بۆنی بەهێزە، تانجی یان تانجی تیژڕەوە، هەروەها توولە قەبارەی بچووکە و دەتوانێت بچێتە ناو کونەوە نێچیر دەربهێنێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەهەزار حاڵ لە کێشەیەک ڕزگاری ببێت و تووشی کێشەیەکی لەو خراپتر ببێت. [1]