ناو: فوئاد
ناوی باوک: عەبدولموحسین
لەدایکبوون: #1982#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
پیشە: مامۆستا و ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرمێز
$ژیاننانمە$
ساڵی 1982 لە گەڕەکی #تەیراوە#ی هەولێر لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی مەولەوی و قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەى جمهووری تەواوکردووە. سەرەڕای سەختیی گوزەرانی لە خوێندن دانەبڕاوە و قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەى ئازادی تەواوکردووە. هەر لە سەرەتاوە هەوڵی بەدەستهێنانى بەشی پەروەردەی وەرزشی داوە و ساڵی 2009 بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی #زانکۆی سەڵاحەدین# وەردەگرێت. ساڵی 1997 سەرەتای دەستپێکردنی بووە بە ناوبژیوانیی #تێنسی سەرمێز# تا ساڵی 2010 بڕوانامەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و ناوبژیوانی گشیی نێوخۆیی بەدەست دەهێنێت. ئێستا لە پەیمانگەى پەروەردەى وەرزشی #شەقڵاوە# مامۆستایە. [1]