لە ئاش دواکەوتووە، لە ڕێ ڕائەکا.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت. بە کەسێکی گوێپێنەدەر دەوترێ کە لەسەرەتای کارێکدا، خاوەخاوی کردبێت، لە دواییدا بزانێت دوادەکەوێت، بیکات بەپەلەپەل و کارەکەی بە کوورت و کوێری ئانجامبدات. ئەوەش جۆرێک گوێپێنەدانی مرۆڤ پیشاندەدات بە رانبەر بەکار. [1]