لە ئاو بدەی بتبا، مەچۆ بەسەر پردی نامەردا.
هەموو ئاوێک دەرچەیەک، تەنکەبووار یان پردی هەیە بۆ پەڕینەوە، ئاو بتبا یەکجار دەمری بەڵام نامەرد هاوکاریت بکات، هەموو ساتێک مردنە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە پێویستی بە هاوکاری هەبێت و داوا لە کەسی نامەرد بکات، دواتر بەهۆیەوە ڕووزەرد بێت.[1]