لە ئەسپ دائەبەزێ، سواری کەر ئەبێ.
بە کەسێک ئەوترێ کە لە ژیانی هاوسەریدا شکستی هێنابێت و جیابووبێتەوە، هەروەها بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەری پێکهێنابێتەوە، بەڵام ناوچەوان و بەختی وابێت، جاری دووەمیش لە هیی یەکەمی خراپتر بێت، بەو هۆیەوە گیری خواردبێت و نەزانێت چیبکات، واتە: لەشتێکی خراپ دێیتەخوار و شتێکی خراپترت تووش ببێت. [1]