لە ئەسپی نەبوو، ئاخوڕ هەڵئەبەستێ.
ئاخوڕ: ئاخڵەیەکە لە قوڕ درووستدەکرێت، بەبەرزییەوە دادەنرێت، ئالیکی تێدەکرێت و وڵاخ دەیخوات (فەرهەنگی خاڵ) ، بە کەسێ ئەوترێ کە پێویستییە سەرەکییەکەی بەردەست نەبێت بەڵام لەملاوە ئامادەکاری بۆ پێویستییە لاوەکییەکە بکات، لەم بارەیەوە پێشوان دەڵێن: هێشتا ئەسپی نەکڕیوە ئاخوڕی بۆ هەڵئەبەستێت.[1]