لە ئێستریان پرسی: باوکت کێیە؟ وتی ڕەسەنی دایکمم پێیە.
لە کوردەواردا لە مێژوویەکی دێرینەوە مایین و نێرەکەی لەیەک جووت دەکەن، جۆرک ئاژەڵ بەرهەم دێت پێی دەوترێت: ئێستر، باربەرێکی بەتوانای بەهێزە، کەواتە: ئێستر دایکی مایینە و باوکی نێرەکەر، مەبەست لە ڕەگ و ڕیشە و بنەچەیە کە خەڵکی پێئەناسرێتەوە.[1]