لە ئاش درەنگی بەسەرهاتووە و لە ڕێگە پەلە ئەکا.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت. بە کەسێکی گوێپێنەدەر دەوترێ کە لەسەرەتای کارێکدا، خاوەخاوی کردبێ، لە دواییدا بزانێت دوادەکەوێ، بیکا بەپەلەپەل و کارەکەی بە کوورت و کوێری ئانجامبدا. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارە سەرەکییەکەیدا دواکەوتووە کەچی ئەیەوێ لە کارە لاوەکییەکەیدا تۆڵە بکاتەوە.[1]