لە بەراز موویەک بکرێتەوە، وەڵیفەتە.
وەڵیفەت: پاداشتێکە دەدرێت بەو نوشدارەی کە نەخۆش چاکدەکاتەوە. لە کاتی جەنگدا، هەر زیانێک بەر لەشکر و سوپای دوژمن بکەوێت، گەرچی کەمیش بێت، هەر باشە، واتە: دوژمن بە هەر هۆکارێک بچووکترین شکست بێنێت، بۆ بەرانبەرەکەی باشە و وەک پاداشت وایە.[1]