لەبەینی جووتەکەر و قاتردا گیرمانخواردووە.
قاتر: ئێستر (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، لە کوردەواردا بە جووتەگا جووت دەکرێت، ئەوەی گای نەبێت بە ئێستر یان کەر جووتدەکات، بێگومان جووتەکەر یان جووتە ئێستر بە قەدەر جووتە گا شارەزاییان لە کاری جووتکردندا نییە، بۆیە جووتیار بەدەستیانەوە ماندوو دەبێت، بە کەسێک ئەوترێ کە لەنێوان دوو نەزان یان دوو ناکەسدا گیری خواردبێت، هەر تاوەناتاوێ یەکێکیان پەلاماری بدەن. [1]