لە بواری بدە با لەش تەڕ بێت بەڵام لە پردی نامەرد مەدە.
بوار: مەبەست لەو جێگە تەنکەی ڕووبارە کە مرۆڤ بەئاسانی دەتوانێت پێیدا بپەڕێتەوە، پردی نامەرد: مەبەست لە پێویستیبوون بە شتیکە کەهی پیاوی نامەرد و ناکەس بێت، واتە: گەر کەسێک بیەوێت لە ڕووبارێک بپەڕێتەوە، یان دەبێت بەسەر پردێکدا بڕوات، یان دەبێت لە بوارێکەوە بپەڕێتەوە و جەستەی تەڕ بێت. واتە: مەمنوونی چاکەی نامەرد مەبه گەر سوور بزانیت تووشی زیان دەبیت.[1]