کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,429
وێنە
  124,900
پەرتووک PDF
  22,156
فایلی پەیوەندیدار
  127,824
ڤیدیۆ
  2,196
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,174
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,074
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,800
عربي - Arabic 
44,545
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,968
فارسی - Farsi 
16,145
English - English 
8,555
Türkçe - Turkish 
3,848
Deutsch - German 
2,043
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,272
شوێنەکان 
17,072
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,156
وێنە و پێناس 
9,469
کارە هونەرییەکان 
1,880
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,059
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,070
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,386
شەهیدان 
12,196
کۆمەڵکوژی 
11,396
بەڵگەنامەکان 
8,753
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,651
PDF 
34,823
MP4 
4,100
IMG 
236,110
∑   تێکڕا 
276,684
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
لە غوربەتا - پاییز بوو.. باران نم نم ئەباری
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic2
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە غوربەتا
لە غوربەتا
سینەی پڕ ئاهم.. هەورێ تیا دەگری و
لە چاوانمەوە.. باران داناکا!
عومریشم.. بەفری بەر هەتاوێکە..
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا
***
کێ بێ پاییزی دڵی ئاوارەم..
بنێتە کۆشی قرمزیی بەهار؟
کەشتیییەکی وێڵ لە دەریای تووشا..
تۆ بڵێی ڕۆژێ بگاتە کەنار؟
***
با خۆم گێل نەکەم.. منی غوربەتیی..
کەنارم تۆف و شەستەبارانە
کەس ناگری بەسەر ڕوخساری منا..
تەم و مژێکی دەم ئێوارانە
***
بۆ شادمانیی زۆر کورتە تەمەن..
بۆ کوێرەوەریی.. نابڕێتەوە
چۆن گڕ ناگرێ بەفری بەرهەتاو؟..
خۆ دوای چەند ساتێ.. سەرئەنێتەوە!
***
بەفری بەر هەتاو.. چییە جوانییەکەی..
گەر خوێن نەهێنێ لە دەستی گزنگ؟
ئەگەر نەبێتە جەنگەڵی هاوار..
کە توانەوە عومری نایە چنگ
***
ئای چەندە مەیلم لە گریانێکە..
دڵ و جەرگمی تیا بتوێتەوە
تەنیام و تەنیا.. کەس نییە باوەش..
بۆ ئەم ئازارەی من بگرێتەوە
***
لە تاو تەنیایی.. دوێنێ نیوەشەو..
چووم سەگێکی مات بگرمە باوەش
چاوانی ئەتوت گەڵای پاییزە..
ئەویش جێی هێشتم.. تف لە بەختی ڕەش
***
شەو نیوەشەوان.. پیاسەی نیوەشەو..
سەگێک ئاشنا بە ڕۆیشتنی ڕێم
چاوم ئەبڕییە چاوانی زەردی..
چەمی عاتیفەی ئەڕشتە بەر پێم
***
لەبەر ڕەهێڵەی برسێتییا.. ئای..
ڕەنگە ئەو سەگە ئێستا مردبێت!
بە دەم هەناسەی گیان دەرچوونەوە..
یادێکی منی تەنیای کردبێت!
***
گوڵی چەند هەورێ.. وا بوو بە چەپک..
برووسکەیەکیش بوو بە گوڵدانی
گوڵدان ئەشکێت و بە هەناسەیەک..
باڵام تەڕ ئەکا.. تاوە بارانی
***
لە پاسارێکا چۆڕاوگەی باران..
موچڕکە و تەزوو دێنێ بە لەشما
ئەو ڕۆژانەم بیر ئەکەوێتەوە..
نیگای پشکۆ بوو لە خوێنی گەشما
***
ئەو ڕۆژانەم بیر ئەکەوێتەوە..
دڵم بەفر بوو.. نیگام زەردەپەڕ
تلیاک بە خوێنم نائاشنا بوو
نە ئەشکی گەرم.. نە کسپەی جگەر
***
لێک جیابووینەوە بێ ماڵئاوایی..
خەونەکانم بوو بە تەم و دوکەڵ
دڵ وێرانەیە و جێی کونە پەپوو..
شینێ بگێڕم بۆ جریوەی مەل!
***
ببم بە سۆفی و لە سارایەکدا..
خەو بە ڕوخساری خواوە ببینم؟!
ئاخۆ لە نووریا ئەمشارێتە وە..
گوێ ڕائەدێرێ بۆ سەدای شینم؟
***
ببمە ڕاهیب و لە ناو دێرێکا..
لەگەڵ لێدان و زرنگەی زەنگا
شیوەن کەم بەسەر ڕەش پۆشیی خۆم و
پەیکەری عیسای مات و بێ دەنگا
***
ئەی لە کەنیسەی سۆز و ئەسرینما..
ڕاهیبەیەکی چاوکاڵی ڕەشپۆش
یەک یەک مۆمەکان دائەگیرسێنێ و
دڵی تەزیوی من ئەگرێتە کۆش؟
***
ساتێ ئەچمە ژێر چە تری باران..
سیمای «دێرینی»م دێتەوە بەر چاو
ساتێ هەورە کان ئەڕەوێنەوە..
ئەویش ون ئە بێ وە ک تنوکێ ئاو
***
خۆزگە ئەمتوانی لەناو پێکێکا..
ئا.. ئەو هەورانە گشت بخۆمەوە
بە پلەی پەیژەی برووسکەیەکا..
سەر کەوم.. بە گڕ دڵ بشۆمەوە
***
ئێواران سەرم ئەبێتە سووتوو..
لەساو سێبەری درەختی ئەشکا
درەختی گریەم.. لق و چڵی ڕووت..
کێ چەند گوڵێکی خەندەی لێ بەش کا؟
***
خەڵکی بە شێتیان ئەدامە قەڵەم..
ئاخ ئەو ڕۆژانەی لەبەر بارانا
دڵی پڕ ئەشکم.. ئەتووایەوە..
لە چاوەڕوانیی دەم ئێوارانا
***
خەڵکی بە شێتم ئەدەنە قەڵەم..
نازانن کە من «با» ئەخوێنمەوە
تنۆکێ باران حەرفی شیعرمە و
ئاگری عەشق چۆتە خوێنمەوە
***
خۆزگە ئەمتوانی گڕ لە خۆم بەر دەم..
دوکەڵم ببێ بە تارای سەر ڕووت
یان بمرم و سەگ لە لاشەم تێر بێ..
دنیای ڕوانینم مردنە و تابووت
***
تابووتێ بە بەر دەمما ڕادەبرێ..
ئاخۆ سەر بە چ ماڵێکا بکا؟
لە چ کوختێکی سارد و تەزیوا..
ڕەشەبای گەرمە شینێ هەڵ بکا؟
***
نەء.. تۆ بڵێ ئەو تەختەی تابووتە..
تە رمی چ سەوزە درەختێکە.. ئای؟
لانکەی چەند مەلی لانەواز بووە..
چ شۆخێ بووە چ زامێکە.. وای؟
***
ئەرخەوانێکم دێنێتەوە یاد..
بە گۆڕستانێک چۆڵ و ساردەوە
چرپەی دوو دڵی نامۆ و تەزیوی..
لە گەردەلولی شار ئەشاردەوە
***
ئەو ئەرخەوانە.. دەمەو ئێواران..
ئەچووینە ژێری و بارانی چرپە
ئەبووە ئارامگا و گەردەلولی شار
دڵی نەئەکرد بە بێشەی خورپە
***
ئەیوت.. بڕوانە ئەو خامۆشییە..
مەزار بەهەشتی خۆشیی نەدیوە
درەختی مەیل و شەڕ و ئاژاوە..
لە گۆڕا ڕەگ و ڕیشەی ڕزیوە
***
تا خۆڵەمێشی بکوژ و کوژراو..
لە گۆڕا لە یەک جیا ناکرێتەوە
مردووەکان مەستی خەوێکی قووڵن..
مەلی ئەشک.. باڵی تیا ناگرێتەوە
***
وێنەی دوو دڵ و تیرێکمان هەڵکەند..
لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
توخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ؟..
یان ئەویش سووتووی سەر گۆڕەکانە!
***
لە ئێوارانا.. ئای ڕەنگە ئێستا..
لەسەر بنچکەکەی قەلەڕەشکەیەک
هەڵکورمێ و چاوی بڕژێنێ سیحری..
ڕق و نەگبەتیی و فیتنە و گەشکەیەک!
***
ئێوارەیەکی پرتەقاڵیییە..
دنیای ڕوانینم نوقمی بارانە
دڵ بە کەناری ئاوابوونەوە..
خوێنی لێ ئەتکێ.. کەیلی گریانە
***
لە دنیای دڵی سیاپۆشمەوە..
چاو خافڵ ناکەم قەت لەو هەورانە
هەور تەمەنی ئەداتە باران..
باران هەناسەی بەو جۆگەلانە
***
جۆگەلە عومری ئەبەخشێتە چەم..
چەم بە ڕووبار و.. ڕووبار بە دەریا
دەریاش دڵی لە مشتی خۆرایە و
نهێنی باران وا لەژێر سەریا
***
دڵۆپی باران چەندی سەوز ئەبێ و
لە غەریبییا سەر ئەنێتە وە؟
چەندی لە لەپی دەستی ونبوونا..
ئەمرێ و کەس تەرمی نابینێتەوە!
***
دڵۆپی باران تەرمی مردووە..
یان مناڵێکە گڕوگاڵ ئەکا؟
ڕێژنە و ڕەهێڵە گەرمە قاقایە..
یان گریانێکەم ماڵەوماڵ ئەکا؟
***
ئێوارەیەکی مات و غەمناکە..
ڕوانینەکانمی تیا سەرگەردانە
جارجار هەورەکان ئەبنە پەنجەرە..
زەردەپەڕ ئەدا لە ڕووی وێرانە
***
ئۆقرە و ئیلهامم دارێکی وشکە..
نوقمی کزە بای بێ ئارامیییە
سەگ وەڕی تاو تاو.. گرمەی گەواڵە..
مۆسیقای دڵەی پڕ سەرسامیییە
***
ئای چۆن بەم هەموو ژانەوە ئەژیم
کە دڵم لانەی دووپشک و مارە؟
بە شێوە زیندووم.. مردووم لە ناخا..
تۆ بڵێی مردن ببێتە چارە؟
***
بێ ئەوەی کەسێ منی ناسیبێ..
ستەمە لاشەم بچێتە ژێر گڵ
ئاخ.. خۆزگە لە ژێر کوختی شیعرێکا..
ئارامی ئەگرت گە ردەلولی دڵ
***
داد بۆ خوا ئەبەم.. نەهێڵێ بمرم..
تا خامەم ژانم ئەهۆنێتە وە
وەکوو چۆن ساڵان بە تاڵی سپی..
یادی لە قژما ئەنووسێتە وە
***
مردن لێم گەڕێ.. ئەمشەو خۆم ئەمرم..
تا شیعرێ بێنمە بوون و ژینەوە
لە سەرابێکام.. خوێنم ئەسووتێ..
بە سۆزی تاڤگە و چەمی شینەوە
***
مردن پێم ئەڵێ: تۆ تەواو شێتی..
وشە جێی ژانتی تیا نابێتەوە
سەر خە سەر سنگم.. چاوانت لێک نێ..
کەس نییە فرمێسک بخوێنێتەوە
***
کوا شیعرێ ژانی من بگرێتە خۆی؟
شینم پێ بکەنێ بە دەمتانەوە
فرمێسکم سە رکا «تانجەرۆ»یەک بێ..
بڕژێتە گۆمی ویژدانتانەوە
***
ئاخ.. بۆ تانجەرۆش.. تانجەرۆی جاران..
تۆ بڵێی چاوم پێی ڕوون بێتەوە؟
تۆ بڵێی قژی ماش و برنجیم..
بە دیدارێکی ڕەش ببێتەوە؟
***
بیرمە مناڵ بووم لەگەڵ باوکما..
لە تەنیشت پردە ڕوخاوەکەوە
قولاپی ماسی گرتن لە دەستما و
قاچم ئەخستە ناو ئاوەکەوە
***
ئای بە مناڵیی.. بە نوکی قولاپ..
چەند کۆرپە ماسی ناو تانجەرۆم کوشت؟
ماسیەکی ناو گۆمی تەنیاییم..
دەرگای مەرگ لە خۆم کەوتۆتە سەر پشت
***
من پرسەیەکم.. هیچ کەس نامبینێ..
بێت و دانیشێ و فڕکا قاوەیەک
ورد بێتەوە لە دەریای ناڵینم..
بگری بۆ مەرگی چەند سەرچاوەیەک
***
دەریای ناڵینم گۆڕستانێکە..
ئارامگای سەدان چەمی سەربڕاو
چە م قەت سەرچاوە نابینێتەوە..
بەفری خۆزگەشم ڕۆیی بوو بە ئاو
***
بە سۆز و یادی هەواری باڵای..
زستانی پار بوو.. لە ڕێبەندانا
بەفری بە ردەرگام کرد بە پەیکەرێ..
تا تەزوی ئۆخەی بێنێ بە گیانا
***
نەک ئۆخەی هەر دەم.. بۆ تاقە ساتێ..
بەفرینە کچێ.. بەفری ساردوسڕ
شێوەی بنوێنێ و هەناسەی ئۆخەی..
دەمارەکانم پڕ بکا لە گڕ
***
شەو با هەڵکات و بیبەستێ پەیکەر..
تاکوو یەک دوو ڕۆژ.. بمێنێتەوە
بەر لەوەی خۆر چنگ لە سینەی گیرکا..
عومری جوانیی لێ بسێنێتەوە
***
شەو نووستم.. سبەی.. کاتی چێشتەنگاو..
بوو بوو بە هەڵم پەیکەری باڵای
لە و ڕۆژەوە من لە تیشکی ڕۆژا..
وێڵم بۆ ورشە و پرشەی نێو نیگای
***
جوانیی تەمەن کورت.. عەشقێک ئەبەدیی..
بۆ زەردەپەڕێ لە ئاوابوونا
وانەی مەشقێکی بێ کۆتایییە..
لە جوان پە رستیی دڵەی زەبوونا
***
ئۆف دنیای جوانییش.. مۆمی کوژاوەم..
خۆی تیا ئەنوێنێ.. دیمەنێکی پەست
سیمای پەپوولەی هەڵقرچاوی شەو..
لە تەماشاما.. گریانێکە خەست
***
مۆمیش.. تەمەنی.. کزەی.. سووتانی..
بارمتەی دەنکە شقارتەیەکە
هە ر دەستێکیش بێ دایبگیرسێنێ
باعیسی مەرگی پەپوولەیەکە
***
چەندین شەو لەسەر نزرگەکان من..
بوومە کۆی زوخاڵ.. سووتام وەکوو مۆم!
لەسەر نزرگەی دڵ.. مشایەخێ..
مۆمێکی نیگای دانەگیرسان بۆم
***
من میراتگری سەدان پاییزم..
هەتاوی خەمی من ئاوا نابێ
هەتاوێک سارد و سڕە وەک مردوو..
ڕەنگە بوونیشم فرمێسکی خوا بێ!
***
خوا گەورەیی خۆی بە من بەخشیوە..
بۆ ئازارەکان لە هەست کردنا
ئەو شەپۆلانە و کەشتییەکی شڕ..
هەرەس ئەهێنم لە خۆگرتنا
***
مردن گێژاوە.. بێ سەوڵە کەشتییم..
ڕێشم گەرداوی چەقۆ و خەنجەرە
چش لە مردنم لەم ڕێ تووشەدا..
گەر گۆرانیییە ک بێ بە پەنجەرە
***
چی سامناکترە.. چی غەمناکترە..
لە منێکی تە نیای ناو دورگەیەک چۆڵ؟
گیانێکی ماندوو.. هەستێکی نالی..
خۆزگەی ماچێکی دەشتی خاک و خۆڵ
***
کێ بۆ خەزانی عومری من دەگری؟..
کێ بە دیی ئەکا گە ڵاڕێزانی؟
پاییز فرمێسکە لە چاوی هەورا..
کوا هەوری من و قوڵپی گریانی؟
***
تاکە پەناگام پاییزە و کزەی
شینێ لە دڵما کەف و کوڵیەتی
کێ لەبەر کۆستی منا خۆی دەگرێ؟
دڵم بولبولە.. پاییز چڵیەتی
***
دەمەو پاییزان ڕوو لە شێت بوونم..
پاییز کەنیسە و خەڵوەتگای منە
ترپە و لێدانی دڵ خەزانێتی و
لە ڕوانینی چاوانتا ونە
***
پاییزم زامە و هەمیشەیییە..
ڕوخساری بەهار نایشارێتە وە
لە قوڵاییما.. گەڵاڕێزانە..
زریانی ناخم نابڕێتە وە
***
من بۆچی نەمرم؟ بۆ نەبمە هەورێ؟
تێر بگریم بەسەر باڵای ئازیزا
بۆ ئازیز ڕۆیی و لە من ناپرسێ؟..
تەمێکم لە ناو کۆشی پاییزا
***
بۆ بە سووتووی دڵ چاوی ناڕێژێ؟
بۆ نامداتە بەر کزە بای ئاهێک؟
بۆچی بۆ ژوورە سارد و چۆڵەکەم..
ناکاتە دیاریی پە نجەرەی ئاخێک؟
***
بۆ دڵ شمشاڵە و ناڵین ئەیژەنێ؟..
بۆ ئەو ناپرسێ لە ئاﮪ و خورپەی؟
لە دارستانی سەوزی بیستنما..
بۆ خامۆش بووە چۆلەکەی چرپەی؟
***
لە نسێی مەرگا.. گینگڵ ئەدەم و
دڵم هەر لە لای چرپە کانێتی
حەز و ئارەزووم چۆلەکەیەکە..
کزەبای پاییز نیشتمانێتی
***
پاییز لە دنیای شیعری وێڵ بووما..
ئاسمانێکی پڕ لە گەردەلوولە
پاییز لە خوێنما مۆمە و ئەسووتێ..
پاییز لە دڵما زامێکی قووڵە
***
پاییز بوو کاتێک بڵێسەی نیگای..
گڕی بەردایە هەوری ساردی دڵ
پاییزی نیگای هە ڵوەری و ڕۆیی..
خۆشەویستیمی نایە کۆشی گڵ
***
دەک پاییزم ڕۆ.. وەرزی شاعیریی..
دڵ گەڵایە کەوا لە بەر «با» دا
کە هاناش ئەبەم بۆ پاییزی ناخ..
تامی پاییزی چاوانی نادا!
***
بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پاییز؟..
تا نیگای ئەوم هەردەم نیشان دا
ئە و نیگایەی لە سنگما ئەسووتێ و
چەخماخە ئەدا لە ناخی گیاندا
***
پاییز بوو.. باران نم نم ئەباری..
نیگای چاوانی پاییزیی و مەستی
وە ک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە..
دەستی خۆزگەمی خستە ناو دەستی
***
باران ئەباری و ژێر چەتری پاسێک..
بۆ یەکەم بینین بوو بە ژوانگە
بوو بە پەنجەرە بۆ سەر گۆڕەکەم..
لێم ون بوو.. ڕۆیی.. ڕوخا ڕوانگە
***
ئاخ بۆ دەستێکی پڕ لە میهر و سۆز..
بوونم ئەشکێکە بە گلێنەمەوە
شیعرم وەک پاییز هەتیو کەوتووە و
پاییزیش دیارە بە وێنەمەوە
***
داوای شیعرێکی سەوزم لێ مەکە..
بەهار لە عومری من بێ بەرییە
بڕوانە قژی ماش و برنجیم..
کە دەفتەرێکی کوێرەوەرییە
***
پرسەیە ئەگرم بۆ ئەم پاییزە..
چەند خۆشە لەبەر شەستە بارانا
لەسەر ئەو گەڵا زەردانە بمرم..
لە سای بەرامە و بۆی چنارانا
***
ڕۆژێکی پاییز.. مەست بووم.. ئەلەرزیم..
لە ناو باخێکا نوقمی خەزان بوو
هاوڕێیەک کۆشێ گەڵای داگیرسان..
گڕی گەڵای زەرد بۆ تینی گیان بوو
***
لەیلاکەم چاوی دوو گەڵای زەردە..
وتم.. تۆ چیت کرد ئەی هاوڕێی ئازیز؟
ئەو کۆچی کرد و تۆش چاویت سووتان..
بۆ گڕ بەر ئەدەی لە گەڵای پاییز؟
***
تو خوا گەر مردم.. گەڵا کفنم بێ..
دەمیشم پڕ کەن لە گەڵای وەریو
تابووت و گۆڕم چڵی پاییز بێ
و تەرمم مەنێنە ناو خاکی تەزیو
***
خۆ پاییزیش خۆی.. گەڵاڕێزانی..
ڕائەکشێ لەناو تابووتی «با»دا
مردنێکی بێ پرسە و گڵکۆیە..
هاوارە و دەنگی ناگا بە خوادا
***
حەز ئەکەم پاییزی عومرم..
هەور بێ لە چاوی ئاسمانا
گریانێک بێ.. بێ کۆتایی..
سەمایەک بێ لە سووتانا [1]

بەسرە - پاییزی 1980
#لە غوربەتا#
#محەمەد عومەر عوسمان#
ئەم بابەتە 676 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (ڤەژینبوکس) - 22-10-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-1980 (46 ساڵ)
پۆلێنی هەڵبەست: دڵداری
جۆری هەڵبەست: نوێ
کراوە بە گۆرانی: بەڵێ
کێشی هەڵبەست: سەربەست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-10-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 25-10-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 25-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 676 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.125 KB 22-10-2023 زریان سەرچناریز.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.094 چرکە!