لە پیاوی نامەرد بترسە، نەک لە پیاوی مەرد.
نامەرد بۆ مرۆڤی ناکەس بەکاردێت، پەروەردەی مرۆڤەکان لەناو بنەماڵە و خێزاندا کاریگەریی لەسەر داهاتوویان هەیە، ئەوانەی باش پەروەردە دەکرێن، خزمەتی خۆیان و کۆمەڵگە دەکەن، بەپێجەوانەشەوە. پەندەکە واتە: کەسی مەرد لێت ئەبوورێت، نامەرد لێت نابوورێت.[1]