لە پیران تەوێ، لە زستان شەوێ.
تەو: تا، کەسە بەتەمەن و بەساڵاچووەکان توانای بەرگری جەستەیان لاوازە، بۆیە بەرگەی یەک تا یان نەخۆشییەکی ئاسایی ناگرن، لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوچوونیان، هەروەها زستانیش چەندە ئاووهەواکەی خۆش بێت، یەک شەوی بەسە، بیکا بە سەرما و گەردەلوول. پەندەکە مەبەستی لە دوو شتی خراپە. نەخۆشی تەمەنی پیریی و سەرمای شەوی زستان. [1]