لە چۆڵ و بیاباندا بێت، لەگەڵ زۆردارا، لەوە باشترە کە ڕۆژ بکەیتەوە لە کۆشکا، لەگەڵ نەزانا.
مرۆڤ ئەگەر لە کەسوکاری دوور بێت و لە جێگەیەک بێت کەس نەیناسێت و بکەوێتە بەردەستی زۆردار و بیچەوسێنێتەوە، زۆر باشترە لەوەی کە لەناو کۆشک و تەلارێکدا بێت و لەگەڵ کەسی نەزانا هەڵسوکەوت بکات، چونکە زۆرداری دانا، هەر چۆنێک بێت قسەی لەگەڵ دەکرێت بەڵام دەسەڵاتداری نەزان، هیچی لەگەڵ ناوترێت. [1]