لە حەوت ئاسیاو مشتێ ئاردی نییە.
ئاسیاو: ئاشی ئاو دەزگایەکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، واتە: حەوت ئاش دەگەڕێت، مستێ ئاردی چنگ ناکەوێت، مەبەستی کەسێکە بۆ ژەمە خواردنێک، حەوت دەرک دەکات، تا بەدەستی ئەهێنێت، کەچی دەستبڵاوی بە ماڵ و کەلوپەلەکانییەوە دەکات و بەهەردەریان دەدات. [1]