لە حەوت ئاوی داوە، قولی تەڕ نەبووە.
لە حەت ئاوی یاوە، قولەپێی تەڕ نەبووە.
پێشوان دەڵێن: لە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتیدا، چەندین کەس دانیشتبوون، گفتوگۆ گەرم بوو، یەکێک لە کەسەکان، پیاوێکی دنیادیدەبوو، باسی دنیای بۆ دەکردن، یەکێک لە ئامادەبوونی کۆڕەکە، کەسێکی چەمووشی نەزان بوو، ڕوویکردە پیاوەکە و وتی: توخوا تۆ دنیادیدەی، کوێ و کوێت دیوە! (قولەپێ تەڕنەبووە: بۆ کەسێکی دنیادیدە بەکاردێ کە تاڵی و سوێری ژیانی بینیبێت، هەوراز و نشێوەکان، سەرکەوتن و شکستەکان فێریانکردبێت کە ژیانکردن چۆنە، کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئەو ئاستە لە دنیابینی، ئیتر بەکارناهێنرێ و فێڵی لێناکرێت) . یان بۆ کەسێک بەکاردێت کە فێڵاوی بێت.[1]