لە حیز وایە، هەموو کەس حیزە.
هەموو کەسێک لە چاوی خۆیەوە دەڕوانێتە دنیا، واتە: دنیابینی مرۆڤ وەک ئاوێنە، چۆنێتی بیرکردنەوەی پیشاندەدات، بۆیە چۆن هەڵسوکەوت بکات، پێی وایە هەموو کەسێک هەر وایە. بەڵام لە ڕاستی ژیاندا، هیچ دوو کەسێک وەک یەک بیرناکەنەوە، دنیابینی مرۆڤەکان جیاوازە. [1]