=KTML_Bold=مەلا بەختیار، بۆ مامۆستایانی خۆپیشاندەر:
سوپاس کە دروشمەکانتان زەق و ڕەق دژی (گەندەڵی) و (دزی) و (تلیاک و مەیی) و (غروری دەسەڵات) بوون=KTML_End=
#مەلا بەختیار#، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە وتارێکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە سوپاسی مامۆستایانی خۆپیشیاندەر لەبەرامبەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی مەلا بەختیارە:=KTML_End=
سەربەرزن.. مامۆستایانی مەدەنی
ئەمڕۆ هەزاران مامۆستا، لە ناو سۆز و پشتیوانی ڕای گشتی دا، خۆپێشاندانی مەدەنیانەیان کرد و داکۆکیان لە مافە پیشەییە ڕەواکانیان کرد.
پڕ بە دڵ دەستخۆشیان لێدەکەم. دڵنیام ئەم خەباتە پیشەیی – مەدەنی یە، لە دوا ئەنجامدا تەواوی مافەکانیان بەدی دێنێ.
زۆریش گرنگ بوو خۆپێشاندانەکە بە تەواوەتی مەدەنی و هێمن بوو، ڕێگەتان نەدا ئاراستەکەی لە خەباتی پیشەییەوە بۆ سیاسی هیچ لایەنێک بگۆڕدرێ. دروشمەکان زەق و ڕەق دژی (گەندەڵی) و (دزی) و ( تلیاک و مەیی ) و (غروری دەسەڵات) بوون.
ئەم دروشمانە هەڵقوڵاوی ناخی مامۆستا و تاک بە تاکی دڵسۆزانی کوردستان بوون. بە دڵنیایەوە سەرەتای ، ڕاچلەکینی خەباتی فراوانتری مەدەنی و پیشەیی دەبێ.. بەرەو سیستەمێکی دیموکرات و دادپەروەر.
هەربژین مامۆستایانی مەدەنی..
بۆ پێشەوە.. چین و توێژەکانی تریش هەمان ڕێبازی مەدەنی دەگرنە بەر. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=