ناو: ساڵح
نازناو: ساڵح زراری
ڕۆژی کۆچی دوایی: #26-10-2023#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی جەرگەزەوی لە دەڤەری زرارەتی
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ڕۆژی 26-10-2023 عەقید ساڵح زراری فەرماندەی لیوای 18ی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری گوێر و مەخمور گیانی لەدەست دا، ئەویش دوای برینداربوونی لە شەڕەکەی نێوان پێشمەرگە و سوپای ئێراق لەسەر شاخی قەرەچوخ.
ڕۆژی #22-10-2023# دوای چۆڵکردنی بنکەکانیان لەسەر چیای قەرەچووخ لەلایەن #پەکەکە#وە و ڕادەستکردنی بە سوپای ئێراق، شەر لەنێوان پێشمەرگە و سوپای ئێراق ڕوویدا و بەهۆیەوە عەقید #جەوهەر قەهار گەڵاڵی# شەهید بوو 8 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوو، لە بەرانبەردا 2 سەربازی سوپای ئێراق کوژران و 6ی دیکەش بریندار.[1]