لە خۆشیانا، هار بووە.
کەسێک لە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی دیاریکراودایە، بەهۆی بارودۆخێک یان ڕووداوێکەوە، دەستی دەگات بەشتگەلێک کە پێشتر بە خەونیش نەیدیوە، خۆی لێدەگۆڕڕێت و لەخۆی بایی دەبێت، لە کوردەواردا دەڵێن: لە خۆشیدا هار بووە. شێخ محەمەدی خاڵ لەم بارەیەوە دەڵێت: بۆ یەکێک بەکاردێ کە یاخی بووبێت. [1]