لە سەرشەقام گۆڕیان بۆ هەڵکەندووە.
سەرشەقام: ناوی یەکێکە لە حەوت گەڕەکە کۆنەکای شاری سلێمانی، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە قسەی خۆی، خۆی بخاتە داو چونکە زۆر کەسی داماو هەیە، لەکاتی تەنگانە و لێقەوماندا، توانای بەرگریکردنی لە خۆی نییە، هەر چۆن قسەبکات، خەتاشی نەبێت، بەدەمی خۆی خۆی خەتابار دەکات. [1]