لە شەڕدا شەریکم، لە خێردا تەریکم.
تەریک: وەلانان، بە کەسێک ئەوترێت لەناو خزم و کەسدا، هەر کێشە و گرفتێکدا کە بێتەپێش، ئەم دەخەنە پێشەوە، بۆ بەرژەوەندی خۆیان، شەڕی هەمووانی پێدەکەن، لەگەڵ ئەوەدا کاتێک خێر و خۆشییەک دێتە ئاراوە، کەس بیری ئەمی نییە و کەس گوو بە کڵاوی ناپێوێت. [1]