ناو: عەلی
نازناو: مەحموودی (ئاودێر)
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: #بانە#
$ژیاننامە$
عەلی مەحموودی (ئاودێر) ساڵی 1353ی کۆچی هەتاوی (1974ی زاینی) لە گوندێکی نزیک کێوی سوورکێو (یەکێکە لە ڕشتەکێوەکانی زاگڕۆس) بە ناو موچە سەر بەشاری بانە چاوی بە دنیا هەڵێناوە. سەردەمی منداڵی لەو گوندە بردۆتەسەر و ساڵی 1980 بۆ دەسپێکی خوێندن چۆتە شاری بانە و هەر لەو شارەدا خوێندنی دوواناوەندی تەواو کردوە و دووای وەرگرتنی دیپلۆم لە زانکۆی بەشی پەروەردەی مامۆستا لە سنە درێژەی بە خوێندن داوە و لیسانسی تەربیت بەدەنی وەرگرتەوە و ئێستاش مامۆستای قووتابخانەیە.
ساڵی1372هەتاوی (1993ی زاینی) دەستی کردوە بە نووسینی شێعر و دەقی ئەدەبی و بەردەوامیش درێژەی بە خوێندنەوە داوە، هەر لەو ساڵەدا یەکەم شێعری بەناو (بازنەی ئاگر )نووسیوە و چۆتە ڕیزی شاعیرانی نەتەوەپەروەر و گەل خۆشەویست زۆربەی شێعرەکانی بۆن و ڕەنگی نەتەوایەتیان پێوە دیارە و لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا لە شارەکورد نشینەکان خوێندراونەوە و سەرنجی بەردەنگیان بۆ هەست ونەستی ئەو شاعیرە ڕاکێشاوە، هەروەها زۆریەک لە شێعرەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستانی ڕۆژ هەڵات و باشوور چاپ کراون و کەوتوونەتە بەر دەستی خوێنەرانی خۆشەویست.
ئاودێر ساڵی1373ی کۆچی هەتاوی پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئەدەبی بانە گرتەوە و ماوەی بیست و حەوت ساڵە وەک ئەندام ، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ، بەرپرس و مامۆستای زمانی کوردی درێژی بە چالاکیەکانی داوە و هەنوکەش بەردەوامە لە سەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە
سەرجەمی هەوڵوتێکۆشانی ئەو شاعیرە لە چەند خاڵی گرینگدا دیاری دەکرێن؛
بازنەی ئاگر یەکم بەرهەمی چاپکراویەتی کە بابتی شێعر دەگرێتەخۆ
ماوەی پێنج دەورە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبی بانە بووە
چوار ساڵ بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبی بانە
مامۆستای زمانی کوردی
بە چاپ دانی شێعر ، دەق و گوتاری ئەدەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان.
دەستەی دامەزرێنەران و ئەندامی بەشی ماڵی گۆڤاری فەرهەنگی زانستی هۆژان
دەستەی دامەزرێنەر و نووسەرانی گۆڤاری ئێلێکتڕۆنی لە داوێنی ئەربەباوە کە خاوەنەکەی ئەنجومەنی ئەدەبیە.
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری بەیان.
یەکێک بووە لە بەڕێوەبەرانی چەندین سیمیناری ئەدەبی و ڤستیڤاڵی شێعر و چیڕۆک
بەشداری کردن لە چەندین کۆڕی ئەدەبی و شەوە شێعر لە شارەکانی کوردستان
ساڵی 1373ی هەتاوی (1994ی زاینی) پلەی یەکەمی کێبڕکێی شێعری فارسی قووتابیانی ئێرانی بەدەست هێناوە
سێ بەرهەمی دیکەی (شێعر و ڕومان) ئامادەی چاپە
ئاودێر لە ئێستا 2023، لە ئێستادا دانیشتووی شاری بانەیە، مامۆستای قوتابخانە و بەر پرسی ئەنجومەنی ئەدەبییە. [1]
=KTML_Bold=ئەم ژیاننامەیە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=