ناو: سومەیە
ناوی باوک: جەلال
ساڵی لەدایکبوون: 1999
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
$ژیاننامە$
سومەیە جەلال لە ساڵی 1999 لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لەدایکبووم. لە ساڵی 2003 لە شاری #کەرکووک# نیشتەجێم، خوێندنی سەرەتای و ناوەندیم هەر لەو شارە تەواوکردووە، دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵم لە زانکۆی کەرکووک.
هەر کەسێک لەدایکدەبێت تۆوی خەونێکی یێدا چێندراوە، تەنیا خۆی بەرپرسە لە لەناوبردن و چەکەرەکردنی.
شاعیر بوون خەونی منە، ئارەزووم بۆ نووسینی هۆنراوە هەبووە هەر لە منداڵییەوە، لە دوانزە ساڵیمدا یەکەم گوڵی هۆنراوە لە خاکەکەم ڕواوە بەڵام ئەو دەقانەی ئێستا لام ماونەتەوە بەرهەمی چوار ساڵە.
=KTML_Bold=ئەمە یەکەم دەقمە کە لە دوانزە ساڵیم نووسیوومە:=KTML_End=
ئێمە منداڵی چاوگەشی کوردین
هیوامان مەزن هەرچەن وردین
دەمانەوێ کوردستان ڕووناک کەینەوە
قودسی کوردستان بهێنینەوە
هەر هەشت پیتەکە نیوەی کەرکوکە
بۆیە ئەو شارە هەر وەک و بووکە
وەرن هەموومان ئاشتی کەینەوە
دڵی دزراومان بهێنینەوە.
=KTML_Bold=ئەو دەقەی لە پێشبڕکێی کامەران موکری خەڵاتی یەکەمی برد:=KTML_End=
تەنگە بە پێی خەونەکانمان شار
دارمێوێکمان
بە هەورەوە هەڵواسی
پیایدا هەڵدەگەڕێین بەرەو ماڵە خەیاڵییەکەمان.
ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕن
سەبەتەکەیان پڕ دەکەن
لە ترێ
شەرابی نەمری لێ دروست دەکەن و
تۆوەکەی بە دوعا دەچێنن
هاکە ئەوانیش
ماڵێکی ڕاستەقینەییان هەبێت و
ڕۆحیان بێتەوە بەر.
کە سەرمامان دەبێت بە وشە خۆمان گەرم دەکەینەوە
برسێتیمان لەسەر سفرەی شاعیرێک دەشکێنین.
دەچین بەرەو کۆشکی خەیاڵ و
کەلاوەی ژیان بە جێ دەهێڵین.
بە پێی خەونەکانمان تەنگە شار
لەناو تەمدا بزر دەبین و
هەر خۆمان دەبینین بە کۆڵەکەی خەونەکانمان.
یەک ڕەنگمان هەیە گشت ڕەنگەکانی لێ دێتە بوون ڕەش
یەک خودا کە ئێوە هەزار و یەکتان لێ دروست کرد.
سەری ئێوە بە هەسارەیەکدا دەگەڕێت
هەسارەیەک لە سەری ئێمەدا.
کە بە دەڕنەفیزێکەوە دێن
بووڕغوەکانی سەرمان شل بکەنەوە و
چاوی خەونەکانمان هەڵکۆڵن
هەڵدێین...
کە لەبارەیان دەپرسن هیچتان بۆ ناگێڕینەوە
دەترسین تاڵانیان بکەن و
ئەنفالێکی دی بنووسنەوە لە دەفتەری بیرەوەرییەکانمان.
میکرۆبەکانتان ڕۆبکەنە نێویان و تاڵانیان بکەن
وەک لادێیەکی خاپوورکراو
کە دەنگی ژیان یێدا نەبیسترێ.
بۆیە هەڵدێین و ئێمە هەڵهاتوویەکی هەمیشەیین.
بۆ چنگخستنی مشتێ ژیان و
ڕەتکردنەوەی قومێک مردن نا
ژیانمان لێ دەڕژێ و
دەیان جار پێکی مردنمان هەڵداوە.
بەڵام ئێمە دارمێوێکمان هەیە
پیایدا هەڵدەگەڕێین بەرەو ماڵی خەیاڵیمان و
پاسەوانی جوانی دەکەین.
تۆش سەبەتەکەت پڕکە...
پڕیکە لە ترێ
شەرابی نەمری لێ دروست بکە و
تۆوەکەی بچێنە
تا ماڵێکی ڕاستەقینەیت هەبێ. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=