ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بیرەوەرییەکانی هونەرمەند ڕزگار خۆشناو/ بەشی 23
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
هاوینی 1976
سارەک پێش تەواوکردنی مەعهەدی مۆزیقەی و ئاخیر هاوینی تەلەبایەتی، زۆر پڕ ئیشی هونەری و مۆزیقار ناسین و حەفلە و تەسجیلکردنی گۆرانی و مۆزیقە بوو. نایێتۆ فیکرم، کو عازفی کەمانی زۆر بەمستەوا و مامەستا لە نیشات مەدرەسی خوالێخۆشبوو سەید ئەحمەد بەرزنجییم ناسی، وابزانم لە ڕێیێ ڕەنجبەری برام بوو، ئەوان ئێکدیان دەناسی.
سەید ئەحمەد، تاکە عازف بوو کە لە زمانی من تێدەگەیشت، عازیفەکی زۆر ڕێکوپێک و زیرەک و ڕوحییەتێکی کوردی، تەکنیکەکی باش و پیاوەکی زۆر ڕووخۆش و سوحبەتچی و قسەخۆش بوو! هەر جاری دەگەیشتینە یەک، پێکڕان مۆزیقەی ئیڕتیجالیمان (سەرپێیی)مان لێدەدا، بە ئیقاع و بێ ئیقاع، ئەو سەردەمە بەس مەقام و گۆرانی باو بوو، ئەمن زۆر حەزم لەو نەوعە مۆزیقەی بوو کە پێش تەقریبەن پەنجا ساری دەستم پێکرد.
حەیف کە هەتا هەنکەش، لە چەند عازیفەکی کەم بەدەر، ئێک لەوانەی کە لە هەمان مەشهوورتر و بەقووەتترە لەسەر ئالەتی سەکسیفۆن (#سیڤان پایەدار#)ە کە نموونەی زۆر کەمە لەو مۆزیقارەکانی ئێستا سەریان لەو نەوعە موزیقە کە بە عەموودی فەقەڕی مۆزیقەی جاز و بلووز و پۆپ و زۆر نەوعی تر لەقەرەم دەدرێ، دەرناچی. ئەو نەوعە مۆزیقە مەشهوورە بە شابەشی مۆزیقا لە عالەم.
ئەمن و سەید ئەحمەدی ڕەحمەتی، بەرامبەر ئێک دادەنیشتین و بە قسە مناقەشەمان ناکرد، بەرک و بە مۆزیقە، وەک و سوئال و جەواب، چونکە ئەو نەوعە مۆزیقە ئیعادەی تێدا نیە و مستەمڕ دەگۆڕێ، مەقام، ئیقاع دەگۆڕێ و لێک تێگەیشتنەکی باشی دەوێ و تەکنیک و خیبڕەی پێویستە و هەردووکیشمان ئەوانەمان هەبوو.
هەر هەمان هاوین تەعاروفم لەگەر کۆمەرەک هونەرمەند کرد، لەوانە #شێرزاد محمەد حوسێن# ناسراو بە (شێرزاد سەرسپی) کە پێشتر لەگەر فیرقەی موزیقای #هەولێر#ێ دیتبووم. هەروەها هونەرمەند #شاکر سابیر# ڕواندزی کە عازیفەکی کەمانی زۆر چاک بوو، لوقمان بەرزنجی، عازیفی ئەکۆردیۆن و سنتی سایزەر، ڕەحمەتی #شەریف جەرجیس#، ئیقاعەکی باشی لێدەدا.
زۆری دیکەش کە لێرە جێیان نابیتۆ باسیان کەم! ئەگەر غەرەت نەبم لە ڕێی ئەمیندارییەتی ڕەوشنبیری و لاوان کە عەبدولغەفار سائیغ ئەمین عامی بوو، وەکوو کارمەند موەقەت لە قاعەی شەعب لۆ چەند مانگەکی دەوامم کرد و تازەش هونەرمەندی زۆر گەورە و مامۆستای مەقامات ڕەحمەتی #تاهیر تۆفیق# یادی بەخێر، لەسەر میلاکی دائیرەی مرووری هەولێرێ، نەقلی قاعەی شەعب کرابوو، کە ئەو وەختی عایدی ئەمیندارییەتی عامی ڕەوشنبیری و لاوان بوو.
وابزانم غەرەزیان وابوو فڕقەکی گەورە دروست کەن، چونکە زۆر هونەرمەندی دیکەشیان نەقری وێ کرد، وەک مامۆستایانی ڕەحمەتی #یەحیا مەرجان# و #واحید مەرجان#، سابیر عەبدولڕەحمان، کاک شێرزاد محمەد حوسێن، کاک عەلی ئەحمەد زۆری تریش کە نایێنۆ فیکرم. هەنکەش نەمزانی ئەو هەموو هونەرمەندە لە قاعەی شەعب چمان دەکرد، مەگەر لە دوو حەفتان حەفلەکمان کردبا، دەنا هەموو ڕۆژێ دەواممان دەکرد، لە سەعات هەشتی سبەینێ هەتا دووی عەسرێ و زۆربەی وەختیش قسەکردن و مناقەشە بوو.
ئەمن مەجبوور بووم چونکە لەو دوو سێ مانگەی هاوینێ، لۆ خیندنی بەغدایێ و نووستنی ئوتێل و خواردن لە بەغدایێ پارەم پەیاکرد. گەنجەکی خینگەرم و مێشکم پڕی فیکرەی باش و مۆزیقە و ئاواز بوو، بەران چونکە هێشتا عومرم گچکە بوو (24 سار بووم) ئەمنیان باش نەدەناسی و نەیانەزانی چم لە مێشکە و زۆر جار محارەبەش دەکرام. حەزمەکرد هاوینەکە زوو خەلاس بی و بچمۆ بەغدایێ و ئەو سارەی مایمە زوو تەواو کەم و بێمۆ هەولێرێ.
ناو ناوە لەگەر گۆرانیبێژ و فڕقەی مۆزیقەی هەولێرێ عوودم لێدا و خەریک بوو سەبر سەبر خەرک بمناسی و حیسابم لۆ بکا! لە درێ خۆم دامنابوو لە دوو وەرگرتنی شەهادەی مەعهەدی بە هەموو نەوعەکی خزمەتی هونەر و موزیقەی کوردی بکەم، کە ئەمن دەمزانی پێویستی بە گەنجەکی وەکی منە...
پاشماوەی هێشتا مایە
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!