لۆمەی عەبدان گەورەترە لە عەزابی قەبران.
لۆمە: سەرکۆنەکردنی خەڵک. عەبد: بەندە، عەزاب: سزا، قەبر گۆڕ. بەپێی ئەفسانەی ئایینە ئیبراهیمییەکان، ئەو کەسەی دەمرێت و دەیخەنە ناو گۆڕ، تا کاتی لێپرسینەوەی گەورە، لە گۆڕەکەیدا سزا دەدرێت. واتە: ئەو کەسەی کە لۆمە و سەرکۆنەی خەڵکی دەکات، لە دوای مردنی سزای زۆرە.[1]