مار تا مار نەخوات، نابێتە عەزیا.
عەزیا: یان حەزیا واتە: هەژدیها. لە کۆمەڵگەدا مرۆڤەکان هەموویان وەکییەک لەدایکدەبن، بەڵام جیاوازی چینایەتی پێگە و دەسەڵات دەبەخشێت بە مرۆڤەکان، لەسەر بنەمای چەوساندنەوە کەسانیک دەبنە چەوسینەر و خاوەن سامان. مەبەست لە کەسی زۆردارە، واتە: هەتا کەسێک ستەم نەکات، نابێتە ستەمکار.[1]