مار لە کلکی خۆی خۆش نابێت.
کوردستان چەندین جۆر ماری ژەهراوی تێدایە، سرووشتی مار وایە هەر کەسێک پێی پێدابنێت یان کلکی زامار بکات، پێوەی دەدات، لە کۆمەڵگەدا هەر کەسێک ستەمی بەرانبەر بکرێت، گەر دەرفەتی ببێت تۆڵە دەکاتەوە، واتە: کەس لە خوێنی خۆی خۆش نابێت، گیانی تۆڵە لە مرۆڤی ستەملێکراودا دێتەدەر.[1]