ماڵی بێ کابان، وەک کاولەئاشە.
کابان: مەبەست لە ژنی ماڵە کە تەنیا کاری ماڵ دەکات. (ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت) ، کاولەئاش: بە ئاشێک دەوترێت کە وێرانبووبێت، کەس کاری تیدانەکات و دانەوێڵەی تێدا نەهاڕدرێت، واتە: گەلی بێ سەردار و سەرکردە، هەمیشە ژێردەستە. [1]